یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیای دیاری کرد، کە وا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت.
یەکێتیەکە رایگەیاندووە، یاریەکانی جامەکە لە ٨-١- ٢٠٢٠ دەستپێدەکات و لە ١٢ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
یاری ریاڵ مەدرید و ڤالانسیا لە ٨ی مانگی یەکی ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ئەنجام دەدرێت و یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ٩ی مانگ لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەڕێوە دەچێت.
یاری کۆتایی لە ١٢-١- ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٧:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
ئەمە یەکەمجارە ئەم جامە بە بەشداری ٤ یانە بەڕێوە بچێت ووڵاتی سعودیە میوانداری بکات بۆ سێ ساڵی داهاتوو.