لە هێرشە نوێکەی داعشدا بۆ سەر کوڵە جۆ سێ پێشمەرگە شەهیدبوون

لە هێرشە نوێکەی ئەمشەوی داعش دا بۆسەر کوڵەجۆ سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی تریش بریندار بوون.

 

ئەمشەو جارێکی دی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە  لە کوڵەجۆ و گوندەکانی لەئەنجامدا شەڕێکی قورس دروستدەبێت، لەو شەڕەدا چەکدارانی داعش شکان.

 

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە شەڕەکەدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی تریش بریندار بوون.

 

ئەمە دووەم هێرشە کە چەکدارانی داعش لە ماوەی هەفتەیەکدا دەکرێتە سەر ئەو ناوچەیە، دوو مانگ لەمەوبەریش بەهەمان شێوە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچەیەو لە ئەنجامدا دوو ئاسایش شەهیدبوون.



AM:12:11:05/12/2019