ڤیدیۆ:مانچستەریونایتد شکستی توشی تۆتنهام کرد


لە خولی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد سێ خاڵی گرنگی بە دەستهێناو توانی ٢-١ لە یانەی تۆتنهام بباتەوە.
مان یونایتد یاریەکەی لە یاریگای خۆی کردو توانی بە دوو گۆڵی هێرشبەرەکەی راشفۆرد یاریەکە بباتەوەو تاکە گۆڵەکەی تۆتنهام دێلی ئەلی تۆماری کرد.
مانچستەریونایتد لە ١٥ هەفتە تەنها ١٨ خاڵی هەیەو تۆتنهامیش تەنها ٢٠ خاڵی هەیە.
لە دوو یاری تردا چێڵسی ٢-١ لە ئەستۆن ڤێلای بردەوەو لیستەرسیتی ٢-٠ لە واتفۆردی بردەوە.
 


AM:12:38:05/12/2019