ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ بەردەوامە لە بردنەوەکانی

لە خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ درێژەی بە بردنەوە لەسەریەکەکانیداو توانی ٥-٢ یاری دێڕبی لە ئێڤەرتۆنی هاوشاری بباتەوە.

لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی یاری کردو بە ئاستێكی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی پێنج گۆڵ لە لایەن، ئۆرێگی دوو گۆڵ و مانی و شاکیری و ویناڵدۆم بکات و یاریەکە ٥-٢ بباتەوە.

دوو گۆڵەکەی ئێڤەرتۆن هەردو یاریزان، کەینی ئیتاڵی و ریچارلسۆنی بەرازیلی تۆماریان کرد.

لیڤەرپوڵ لە ١٤ یاری ٤٠ خاڵی هەیەو پێشەنگی خولەکەیەو یانەی ئێڤەررتۆنیش لە ناوچەی دابەزینەو لە پلەی ١٨ دێت.

یانەی لیڤەرپوڵ ئەم وەرزە  لە خولی ئینگلتەرا هیچ یارییەک نەدۆڕاوە.

 

 

 


AM:01:00:05/12/2019