عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عیه‌ت بووه
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره‌كانی قه‌یرانی ئێستا و له‌گه‌ڵ دادگای ئیتحادیش له باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه له په‌یوه‌ندیدام.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، وتیشی "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عیه‌ت بووه و هۆكاری دواكه‌وتنیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه ترسمان هه‌بوو عێراق بكه‌وێته ناو قه‌یرانه‌وه و كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆز بن".
روونیشیكرده‌وه، "دوو بژارمان له‌به‌رده‌ست بوو، یان حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، یان پۆسته‌كه به‌جێبهێڵین و ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی راده‌په‌ڕاند بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ تاوه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای راوێژكردن به دادگای ئیتیحادی بڕیارماندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ین".
AM:11:31:05/12/2019