وێنە.. هەودا ئەحمەد تەواو جیاواز دەردەکەوێت




هەودا ئەحمەد کە ناوبەناو بەرگی کوردی دەپۆشێت ئەمجارە تەواو فۆلکلۆر دەردەکەوێت بە گۆزەیەکەوە لەسەر شانیەتی.

 
هەودا خانمە بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان لە نوێترین دەرکەوتننیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە تەواوی بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی. 

 
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

 


PM:05:49:05/12/2019