لە سەرێكانی دوو تەقینەوە ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە شارۆچكەی سەرێكانی روویاندا و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی كوژران و شەشی دیكەش برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراوەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناوەندی شاری سەرێكانی دوو تەقینەوە بەدوای یەك ڕوویدا.

ئەوەش ئاشکراکراوە تەقینەوەكە كوژراو برینداری لێكەوتووەتەوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشكرابكرێت.

PM:06:15:05/12/2019