میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاریداوە تۆپی شەشەمی کە لە رۆژی دووشەممە بردییەوە ، پێشکەشی هاندەرانی بکات.
رۆژی شەممە یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی ١٦ لە ناو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی مایۆرکا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت و میسی بڕیاریداوە تۆپی شەشەم لە یاریگای کامپ نۆ پێشکەشی هاندەران بکات و لە بەردەمیاندا بەرزی بکاتەوە.
میسی یەکەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ ٦ تۆپی زێڕین بباتەوە.