سەقز.. لە ئاهەنگێكدا بەهۆی تەقینەوەی غاز زیاتر لە ٥٠ كوژراو و بریندار هەیە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، شەوی رابردوو لە شاری سەقزی رۆهەڵاتی كوردستان بەهۆی رووداوی تەقینەوەی غازێك لە كاتی بەڕێوە چوونی ئاهەنگێكدا ١١ كەس كوژراون و بریندارەكانیش نزیكەی ٤٠ كەس بۆ ٥٠ كەس دەبن.

 

سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، شەوی رابردوو لە كاتی ئاهەنگێكی كۆمەڵایەتی بوكوزاوایەتی لە هۆڵی "مانگە شەو" كەپسولێكی غاز تەقیەوە و بەهۆیەوە ١١ كەس كوژراون، هەروەها بریندارەكانیش بەشێكیان مەترسیدارن و زیاترن لە ٤٠ كەس.

 

بەپێی زانیارییەکان، دۆخی تەندروستی سێ لە بریندارەكان سەختەو روداوەكە لە هۆڵێك بەناوی "مانگە شەو" رویداوە و بەهۆی كێشە لە سیستمی گازی هۆڵەكەدا تەقینەوە رویداوە.

 

 

 
 


AM:09:15:06/12/2019