سیستانی: پێویستە چاكسازی گشتی راستەقینە بكرێت

ئەمڕۆ هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وتارێکیدا عەلی کەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی ڕایگەیاند" دەبێت چاكسازی گشتی راستەقینە بكرێت و بەرژەوەندی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندی هەموو لایەكەوە".

 

کەربەلایی لە وتارەکەیدا داوای كرد لە كاتی دیاركراودا سەرۆكی نوێی حكومەت دیاری بكرێت، جەختیشی كرد كە ئەوان دەستوەردان ناكەن لە دانانی سەرۆكی داهاتووی حكومەت،  پێویستە ئەو كەسەی دادەنرێت لە جێی رەزامەندی گەلدا بێت.

 

ناوبراو هۆشداریدا كە دەبێت چاكسازی گشتی راستەقینە بكرێت و بەرژەوەندی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندی هەموو لایەكەوە.

 

 

 

 

 

 



PM:12:47:06/12/2019