یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزیی ئەمڕۆ هەینی نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی، برندان رۆدجرزی راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا یانەکە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرەی تا ساڵی ٢٠٢٥راگەیاند، ئەمەش پاش تۆمارکردنی وەرزێکی سەرسوڕهێنەر و دوای ١٥ هەفتە دووەمی خولی ئینگلتەرایە لە دوای یانەی لیڤەرپوڵەوە.
هەروەها یانەکە موچەکەشی بۆ ٥ ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتەوەو پاداشتی زیاتری ئەو راهێنەرەی کردووە.
یانەی لیستەرسیتی لە هەفتەی ١٦ رووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە.