یانەی ریاڵ مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی یەکەم یاریزان

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بێت، یانەی ریاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو یەکەم گرێبەست رابگەیەنێت کە ئەویش ڤان دی بیکی هۆڵەندییە.

رۆژنامەی دی تێلگرافی هۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید  رێککەوتووە لەگەڵ ئەجاکس بۆ گواستنەوەی ڤان دی بیکی هۆڵەندی بۆ ریزەکانی بە بڕی نزیکەی ٥٠ بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ.

ئەمە پاش ئەوە دێت ریاڵ مەدرید لە دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو شکستیهێنا لە گواستنەوەی پۆگبا، هەوڵی هێنانی ئەم یاریزانەی دا، بەڵام دواتر لە گواستنەوەی کشایەوە.
ریاڵ مەدرید بێجگە لەم یاریزانە، چاوی بڕیووەتە هەریەکە لە  ئیریکسن و فابیان رۆیز و  پۆگباش، دەیەوێت یەکێکیان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو بە تەواوی کێشەی هێڵی ناوەند چارەسەر بکات.

 


PM:06:45:06/12/2019