کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

ئەم شەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات لەسەر درووستبوونی تەم و کەمبوونەوەی مەودای بینین.

 

بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە"  ئێستا لە سەنتەرى هەموو شارەکان و بەشێک لە قەزا و ناحییەکان بارانبارین هەیە و تەمێکى چڕیش ناحیەى پیرمامى گرتووە و مەوداى بینین سفرە و ئاسمانیش دیار نییە".

 

کەشناسی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات بەوریاییەوە هاتووچۆ بکەن.

 

 

 



PM:07:42:06/12/2019