ناوی ئەو چوار بەرپرسەی عێراق ئاشکرا دەبێت ئەمەریکا خستوویەتە لیستی سزاکانەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند چوار بەرپرسی عێراقی کە دەستیان هەیە لە کووشتنی خۆپیشاندەرانی عێراقیدا خراونەتە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی عێراقەوە کە دیارترینیان قەیس خەزعەلی فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەقە.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانەوە دزە پێکراون هەریەک لە ( قەیس خەزعەلی و خەمیس خەنجەر حسین فالح و لەیس خەزعەلی) یە.

 

لەیس خەزعەلی برای قەیس و لێپرسراوی ئەمنی حەشدی شەعبیشە. هەروەها حسین فالح کە ئەم سێ کەسایەتییە دۆستی ئێرانن.

 


 كەسایەتی چوارەمیش بریتییە لە خەمیس خەنجەر كە بە یەكێك لە بازرگان و سیاسییەكانی پێكهاتەی سوننەكان هەژمار دەكرێت.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:37:06/12/2019