پێکدادانی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە بەغدا دەستیپێکردەوە

ئەمشەو ٦ی کانووی یەکەم سەرلەنوێ پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی عێراق و خۆپیشاندەراندا بە سەختی روویدایەوەو لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان ٦ خۆپیشاندەریان کوشت و ٢٠ تریان بریندار کرد.

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشکردنی هێزێکی دەمامکداری کە جلی مەدەنیان لەبەردایە بۆ سەر خۆپیشاندەران لە نزیک پردی " سەنەک" ٦ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەری تر برینداربوون.

 

تا ئێستا پێناسی ئەو هێزە دەمامکدارە نەزانراوە کە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات لەنێو ئۆتۆمبیلی مەدەنیەوە.

 

لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی د، عادل عەبدولمەهدی تا ئەمڕۆ تا ڕادەیەک مەیدانی خۆپیشاندانەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان هێمن بووبوەوە، ئەمڕۆ سەرلەنوێ شەڕو پێکدادان دروستبووە.

 



PM:10:16:06/12/2019