دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی عێراق و خۆپیشاندەراندا بە سەختی روویدا، هاوکات کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک لە تەقەکەرەکان دەستگیرکران.
سەرایا سەلام، سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند" ژمارەیەک چەکدارمان دەستگیرکردووە، لەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و لە ئیشتادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
هەروەها كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق دره‌نگانی شەوی ڕابروو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی قوربانیانی خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند" كه دۆخی ئه‌منیی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا خراپه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێواره‌ى دوێنێ سه‌عات ١٠ى شه‌و به‌هۆی ته‌قه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ١٣ خۆپێشانده‌ر كوژران و ٤٨ى تریش بریندار بوون.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.