وێنە.. کایلی جێنەر چەند وێنەیەکی خۆی لەناو بەفردا بڵاودەکاتەوە

کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان کە بە خلیفەی کاردشیان ناوبانگی دەرکردووە، لە نوێترین چەند وێنەیەکی خۆی لەناو بەفردا بڵاوکردۆتەوە.


کایلی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی سپی یەوە لەناو بەفردا بڵاوکردۆتەوەو، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.  


کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.
 
کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٢ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.


کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.


کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.
 
کایلی لەساڵی 1997ەو لە کالیفوڕنیا لە دایکبووە ،ئەستێرەی ته‌لەفزیۆنیە هاوشێوەی خوشکەکانی، باڵای 168سانتیمە و 10 خوشک و برای هەیە کە هەمووان ناوبانگی جیهانییان هه‌یه.
 


AM:09:35:07/12/2019