وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیەندرا

وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیەندرا

 

بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە بەیانی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند" یەک شەممە ٨ ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەوەزارەت دابەشدەکرێت".

 

رۆژی دووشەممە ٩ى كانونى یه‌كه‌م مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ى پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی، رۆژی سێشەممە 10ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ دابەشدەکرێت.

 


هەروەها بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.





ئه‌م بابه‌ته ‌10816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:44:07/12/2019