بڕیارە رۆژی ١٠ ی کانوونی یەکەم بەهۆی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) بکرێتە پشوو لە سەرتاسەری عێراقدا، بەلآم هەرێم بڕیارێکی دی دەدات.
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە رۆژی سێ شەممە ١٠ ی کانوونی یەکەم بکرێتە پشووی فەرمی بەهۆی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر چەکدارانی داعش، بەلآم هەرێم ئەو رۆژە ناکاتە پشوو.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە لەهەرێم ئەو رۆژە ناکرێت بە پشووی فەرمی.