سۆران عومەر: بەنوسراوێکی ساختە دوگی بەستوو هێنراوەتە هەرێم

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك"رایده‌گه‌یه‌نێت" بە نوسراوێکی ساختەی وەزیری کشتوکاڵ دە هەزار تەن دوگی ساختە هێنراوەتە هەرێم".

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" بەپێی ئەم نوسراوە نوسراوی وەزیری کشتوکاڵ بە ژمارە ٨٤٠٤٣ لە ٢٤/١١/٢٠١٩ ڕێگە پێدان کراوە بۆ ١٠ ھەزار تەن دوگی بەستوو بۆ کۆمپانیای ئەنسکۆ لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، کە ئەمە مادەیەکی ڕێگە پێ نەدراوە".

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە" پەیوەندی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کردوە، وەزیر رایگەیاندوە نوسراوەکە ساختەیە و ئەو ئاگاداری ئەو رێگە پێدانە نیە".

 

سۆران عومەر دەشڵێت" پێویستە ئەوەی ئەم تەزویرەی کردوە بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێ ئایا نوسراوو مۆرو ئیمزای وەزارەتی تەزویر کردوە یان لەوەزارەت دا بە بێ ئاگاداری وەزیر مۆرو نوسراوو واژۆی وەزیری کردوە".

 

هەروەها پێویستە ئەوەی لە مەرزی باشماخەوە کاری بەم نوسراوە کردوە بۆ کێی کردوە ھەموویان  دەستگیر بکرێن.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە بەبڕیاری وەزیری کشتوکاڵ هاوردەکردنی دوگی ئاژەڵ قەدەغەکراوە.

 
 
 
 


PM:05:54:07/12/2019