ئەمڕۆ شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆک کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى دوێنێ شەوى شارى بەغدا بڵاوکردەوە ڕایگەیاند" رێز لە سروشتى ئاشتییانەى خۆپیشاندانەکان بگیرێت".
بەرهەم ساڵەح، سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژی و به‌كارهێنانێكی هێز ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر بهخۆپیشاندهران و ئیدانه‌ی ڕوداوكانی شه‌وی ڕابردوی به‌غداش ده‌كه‌ین، هاوکات هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رپرسن له‌سه‌لامه‌تی گیانی خۆپیشانده‌ران و داموده‌زگا حكومی و تایبه‌ته‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی عێراق".
سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی" پێویستە هێزە ئەمنییەکان ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكه‌ن كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر بهخۆپیشاندهران ده‌كه‌ن و كاری تێكده‌رانه ئه‌نجامده‌ده‌ن".
نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆشی بۆ شه‌هیدو برینداره‌كان نیشاندا‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕوداوه‌كان كرد‌و هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌كان خواست و جه‌ختیشیكرده‌وه: به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه بكات و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و به‌سزا گه‌یاندنیان.
پایامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق لەکاتێکدایە شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و ٣٤ ى دیکەش برینداربوون.