ڤیدیۆ:دێربی بە سوودی مانچستەریونایتد کۆتایی هات


لە یاری دێربی شاری مانچستەر ، هەردو یانەی مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی لە یاریگای ئیتحاد رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا مان یونایتد توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو خۆی پێشەوەی ریزبەندی نزیک بکاتەوە.
مانچستەریونایتد بەئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی دوو گۆڵ لەلایەن، راشفۆرد و مارسیاڵ بکات و گێمی یەکەم ٢-٠ پێشبکەون.
لە گێمی دووەم هەرچەندە ئۆتامێندی گۆڵێکی بۆ مان سیتی کرد، بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون، یاریەکەیان ٢-١ دۆڕاند.
خاڵەکانی مان سیتی لە سێیەمی ریزبەندی ٢٥ خاڵ و مان یونایتدیش بە ٢٤ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.
 

 

 



PM:10:39:07/12/2019