لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ گەڕایەوە پێشەنگی خولەکەو توانی ٥-٢ شکست بە یانەی مایۆرکا بێنێت.
بەرشەلۆنە یاریەکەی لە گەڕی ١٦ی لالیگا لە کامپ نۆ ئەنجامداو توانی بەهاتریکێکی میسی و دوو گۆڵی گریزمان و سوارێز یاریەکە لەو یانەیە بباتەوە.
خاڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە لە پێشەنگ بووە ٣٤ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ریاڵ مەدرید دێت کە ئەویش هەمان خاڵی هەیە.