ترەمپ: دوژمنکاریەکانی پیۆنگیانگ شۆکی کردم

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند" لەوبڕوایەدا نیم رێبەری کۆریای باکور هیچ ویستێکی بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ئەمریکا هەبێت".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕاۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت" لەوبڕوایەدا نیم کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور هیچ ویستێکی بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەبێت، بەڵام دوژمنکاریەکانی پیۆنگیانگ شۆکی کردم".

 

ترەمپ باسی لەوەشکردووە، هەڵپەساردنی دانوستانەکانی داماڵینی چەک لەنێوان واشنتن و پیۆنگ یانگدا لەبەرژەوەندی ئەو نابێت، وەک دەستوەرانە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا.

 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە" کیم دەزانێت هەڵبژادنم لەپێشە لەئێستادا، لەوبڕوایەدا نیم بیەوێت بەم کارەی دەستوەربدات لەهەڵبژاردنەکاندا، دەبێت چاوەڕی بکەین و ببینین".

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: من و کیم پەیوەندیەکی باشمان هەیە، بەڵام هەندێک دوژمنیشمان هەیە، کە نایانەوێت بگەین بەرێککەوتن ئەوە هیچ گومانێکی تێدا نیە.

 

ئەو لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە باڵیۆزی کۆریای باکور لە واشنتن رایگەیاند" بابەتی داماڵینی چەک لەنێوان کۆریای باکور و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستانی لەسەرناکرێت".

 
 
 
 
 
 

.

 

 

 


AM:11:49:08/12/2019