پۆلیسی سلێمانی: لەناو بازاڕ چەند تۆمەتبارێك دەستگیرکران



لەدرێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، لەمانگی‌ رابردوودا بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاری‌ سەربەبەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ژمارەیەك تۆمەتبار‌ دستگیردەكات. 


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد" هێزەکانیان دەستگیركردنی‌ شەش تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ شەڕكردن لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا دەستگیرکردووە، هاوکات دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێكی‌ نەوجەوان بەتۆمەتی‌ دزیكردن لەناو بازاڕو رادەستكردنی‌ بە هۆبەی  پۆلیسی‌ نەوجەوانان".


لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاری‌ دەستی‌ گرتوە بەسەر ٤٠ بڵندگۆدا كەببوە هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاوڵاتیان لەناو بازاڕداو رادەستی‌ قایمقامییەتی‌ قەزای‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ كراوە. 




PM:01:33:08/12/2019