كارەبای سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هۆشداری ڕاوەستانی پێدانی کارەبایی نیشتیمانی دەداتە هاوڵاتیان. 


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئێستادا ٣٥٠٠ مێگاواتە، بەڵام بەكارهێنان و خواست بەرزبووەتەوە بۆ ٦هەزار مێگاوات".


بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی هۆشداریشیدا، لە حاڵی بەرزنەكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، كارەبای نیشتمانی ڕادەوەستێت، ئاماژەی بەوەکرد" فشارێكی زۆر لە سەر محاویلە و فیدەرەكان دروستبووە، چونكە هاووڵاتیان كارەبا بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن". 


ساڵانە لە وەرزی زستان و هاویندا كارەبای نیشتیمانی زۆر كەمدەبێتەوە، بە تایبەت لە وەرزی زستاندا و بەوتەی بەرپرسانی كارەبا هۆكاری سەرەكی خراپبوونی رەوشی كارەبا لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ بەكارهێنانی بۆ خۆگەرمكردنەوە لە بری سووتەمەنی.

PM:01:40:08/12/2019