هۆشداری لەسەر پێدانی کارەبا دەدرێت
لەسەر پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بڕوات ئه‌وان ناتوانن هیچ بڕه كاره‌بایه‌ك بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر خواست به‌مجۆره له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیی زیاد بكات و پێدانی كاره‌با كه‌مبێته‌وه بۆ حه‌وت كاتژمێر، ئه‌وا ناتوانین هیچ بڕێك كاره‌با به هاوڵاتیان بده‌ین، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ده‌درێت به گرتووخانه و نه‌خۆشخانه و شوێنه پێویسته‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له ئێستادا به كاره‌بای نیشتمانیی و مۆلیده‌شه‌وه ته‌نها 18 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی دەشڵێت "ئێستا خواست له‌سه‌ر كاره‌با بڕی 6 هه‌زار مێگاواته، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان 3 هه‌زار مێگاواته".
PM:03:43:08/12/2019