بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا مەترسی لەسەر هەرێم دروستدەکات

لە شارە جیاجیاكانی ئێران بەهۆی پەتای ئەنفلۆنزای بەراز-ه‌وه‌ ٨١ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هه‌شت هەزار كەسیش بەگومانی تووشبوون سەردانی ناوەندە تەندروستییەكانیان كردووە، مەترسی هەیە ئەو نەخۆشیە بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.   


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەبارەت بەو هەنگاوە خۆپارێزیانەی هاویشتوویەتی دەڵێت " كۆمەڵێك رێنمایمان لەسەر خۆپارێزیی له‌ ئەنفلۆنزای بەراز لە بەغدا-وە پێگەیشتووە، ئەم رێنماییانە گشتاندنی بۆ دەكەین لەگەڵ هۆبەی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و بەڕێوه‌بەرایەتیەكانی تەندروستی دەنێرین".


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەشڵیت  "ئەو نەخۆشییە لە ئێران مەترسیی گەورەی دروستكردووە، بێگومان ئێمەیش دراوسێی ئێرانین و مەترسیی بۆ ئێمەیش دەبێت، بۆیە لەمڕۆوەوە كاری خۆمان دەكەین و نه‌خۆشخانەكان ئاگاداردەكەینەوە كە لە حاڵەتی لەو شێوەیەدا وەزارەت ئاگاداربكەنەوە". 


تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، وەک وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ دەکات.




PM:05:28:08/12/2019