حەشد بەهانە بۆ هێرشەکەی پردی سەنەک دەهێنێتەوە
فالح فەیاز حەشای لێدەکات

شەوی رابردوو بەغدا لە رووی سیاسییەوە کوڵا، بەتایبەتی دوای دەرکردنی بەیاننامەیەک لە حەشدی شەعبیەوە کە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی پردی سەنەک و مەیدانی خەلانی خستە سەرخۆی، هەر زوو فالح فەیاز بەرپرسی حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رەتکردەوە، دواتر حەشدی شەعبی بەیانەکەی رەتکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سایتەکەیان هاککراوە.

 
 
شەوی ڕابردوو لەپێگەی فەرمی حەشدی شەعبی بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەستەی حەشدی شەعبی “داندەنێت بە دەستوەردانی سەربازی هێزەکانیان” لەکاتی ڕووداوەکانی گۆڕەپانی سەنک و مەیدانی خەلانی لە بەغدا کە بەهۆیەوە ٢١ کەس کوژران و ٧٠ کەس زیاتر برینداربوون. 



لەبەیاننامەکەی حەشددا بەهانە بۆ دەستوەردانی ئەوان لەو رووداوانە گەڕێنراوەتەوە بۆ هەوڵدان بۆ “رزگارکردنی ژمارەیەک خۆپیشاندەر کە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری خۆپیشاندەرەوە بەبارمتەگیراون”، هەروەها باس لەوەکراوە کە هێزەکانی حەشد و کڵاوشینەکان پێکدادانی چەکداری لەنێوانیان روویداوەو بۆتە هۆی کوژرانی ئەو ژمارەیەک لە خەڵک و لە حەشدو لە سەرایا سەلام.



حەشدی شەعبی دوای پەرچەکردرای بەرپرسەکانی حەشدو رەتکردنەوەی بەیانەکە، ئەو رێکخراوە باسی لەوە کرد کە سایتەکەیان هاککراوە. 

 


AM:09:40:09/12/2019