خەڵکی پێنجوێن رێگای سلێمانی - دەروازەی باشماخیان داخست گردبوونەوە دەستیپێکرد

ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی پێنجوێن بەهۆی دابەشنەکردنی سووتەمەنی و کەمبوونەوەی کارەبا رژانە سەر رێگای پێنجوێن - باشماخ و، رێگاکەیان داخست.

 

ئەمڕۆ دوو شەممە ٩ ی کانوونی یەکەم ژمارەیەک لە هاولآتیانی پێنجوێن رژانە سەر رێگای پینجوێن- دەروازەی باشماخ و رێگای هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەیان داخست کە لە ئێرانەوە دێنە سلێمانی، بە پێچەوانەوە لە سلێمانییەوە بەرەو ئێران دەچن، خۆپیشاندەران رژدن لەسەر ئەوەی ئەگەر پێدانی کارەبایان ئاسایی نەکرێتەوە وەک پێشوو، هەروەها سووتەمەنی بەسەر خەڵکی شارەکەدا دابەشنەکرێت، کۆتایی بەگردبوونەوەکە ناهێنرێت.

 

ئەمە یەکەم خۆپیشاندانە لەبەرکەمی خزمەتگوزاری لەم زستانەدا ئەنجام دەدرێت.

 

مەرزی باشماخ بەیەکێک لە دەروازە سەرەکیەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی دادەنرێت و، لەگەڵ تێکڕای دەروازەکانی دی هەولێر و دهۆک لەگەڵ ئێران و تورکیا مانگانە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دۆلار دەخەنە سەر داهاتی هەرێم.



AM:10:32:09/12/2019