هەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە  ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی شەڕڤانانی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" لە دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا ٤ کەسی مەدەنی شەهید بوون".

 

هەسەدە وردەکاری زیاتر بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

 

ئەبو راسێن


سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە گوندی ئوم ئەل شەعفا بە چەکی قوڕس هێرشی ناوچە مەدەنییەکانیان کرد و ناوچەکە چەندین کاتژمێر تۆپباران کرا و جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانیش بە بێ وەستان بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوام بوو.


تل تەمر


گروپی چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەران، لە گوندی ئوم ئەلکێف بە مەبەستی بەرفراوانکردنی سنووری داگیرکەرییەکانییان هەوڵیاندا هێرش بەرنە ناوچە مەدەنییەکان.


لە دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا ٤ کەسی مەدەنی شەهید بوون


شانە نووستووەکانی داعش کە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکوری سوریایان وەکو دەرفەت بینی، لە ناوچەی دێرزۆر جموجۆڵ و هێرشەکانیان زیادی کردووە. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی چەتەکاندا، لە ناوچەکە ٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهدید بوون."




PM:04:25:09/12/2019