وەزارەتی پەروەردەی عیراق: دەوامی فەرمی بەردەوامە

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەبارەت بە دواخستنی خوێندنی ئەمساڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیاند" دەنگۆی دواخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دوورە لە ڕاستییەوە و دەوامی فەرمی بەردەوام دەبێت".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە" بەهیچ شێوەیەك گفتوگۆیان لەسەر دواخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نەكردووە، سەرجەم ئامادەكاریەكان تەواو بوون بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ و هەر ئەوە ماوە خوێندنگەكان و پەروەردەكان دەسەڵاتیان پێ‌ بدرێت بۆ دیاری كردنی خشتەی تاقیكردنەوەكان".

 

ڕاشیگەیاندووە" هەموو دەنگۆیەك لەو بارەیەوە ڕەتدەكەینەوە و لە سەرجەم پارێزگاكان دەوامی فەرمی بەردەوامە".

 

لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دوو مانگەی بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق چەند جارێك مامۆستایان و خوێندكاران بایكۆتی خوێندنیان كرد و چوونە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە.



PM:05:28:09/12/2019