ئه‌مڕۆ دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ڕۆژى جیهانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رزڕاده‌گیرێت، بەو بۆنەیەشەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" تائێستاش دامه‌زراوه‌كانی هەرێمی کوردستان گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵییه".
د. ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی" به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كاتێك ده‌ستپێده‌كات كه فه‌رمانڕه‌وا خۆی دان به‌بونی گه‌نده‌ڵیدا بنێت و نكۆڵی و داكۆكی لێنه‌كات".
ڕاشیگەیاند" هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى یه‌كه‌مى تێپه‌ڕاندووه‌و چ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و چ حیزبه سیاسییه‌كانیش به‌ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه گه‌نده‌ڵى ڕۆچووه‌ته نێو جومگه‌كانى فه‌رمانڕه‌وایی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیشى گرتوه‌ته‌وه".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە" پێمان وایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ربارى ئاڕاسته‌كردنى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت ئه‌ركى خۆى له به‌رجه‌سته‌كردنى دروشمى ڕاگه‌یه‌ندراوى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌پلان و ستراتیژ به‌جێبهێنێت".