راهێنەری بەرشەلۆنە میسی دووردەخاتەوە


راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، میسی بۆ یاری ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکان کە سبەی سێشەممە ئەنجام دەدرێت، دووردەخاتەوەو یاری بەو یاریزانە ناکات.

ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریەکە راگەیاندووەو میسی تێدا نیەوئارسر و سێرجی رۆبێرتۆشی دوورخستووەتەوە.

هەروەها لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند": میسی هیچ کێشەیەکی نیە، تەنها بە بڕیاری تایبەتی خۆم دوورخراوەتەوە.

لە کۆنگرەکە رایگەیاند" تیرشتیگن یەدەگ دەبێت و نیتۆ سەرەکی، یاریکردنی میسیش کاریگەر نابێت و ئێمە پێشتر بە بێ ئەو چەندین یاریمان ئەنجامداوە.



PM:10:32:09/12/2019