سبەی خۆپیشاندەرانی بەغدا دەیانەوێت خۆپیشاندانێکی پێنج ملیۆنی سازبکەن، هەرچی هێزە ئەمنییەکانی شارەکانی بەغداو باشووری عێراقە، بەتایبەتی بەغدا، خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەکی باڵاوە.
دوای قەسبخانەکەی پردی سەنەک و شەقامی خەلانی، خۆپیشاندەران خۆیان کۆکردۆتەوە بۆ خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی سبەی سێ شەممە، هەرچی توانیان هەیە لە سەندیکا جیاجیاکان و شارەکانی باشوورە دەڕژێنە بەغدا، حکومەتیش بەرامبەر ئەم جموجوڵە مەترسیدارە پڕ رسکە، ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی بەرزکردەوە.
لە هەندێک پەیجەکانی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ژمارەیەک بەیاننامە بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن: سبەی خۆپیشاندەران دەچنە ناوچەی سەوزو داگیری دەکەن و کۆتایی بە سیستەمەکە دەهێنن، بەلآم ژمارەیەک لیژنەی هەماهەنگی خۆپیشاندەرانی دی ئەو زانیاریانە رەتدەکەنەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو زانیاریانە راستنین و خۆپیشاندان لەشێوازی ئاشتیانەی خۆی لانادات.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەق، قەیس خەزعەلی لە وتارێکدا خۆپیشاندانی بەغدای بە " دزێ و ناشیرین " وەسف کرد.
ماوەی دوو مانگ زیاترە خۆپیشاندانی عێراق بەردەوامەو تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠ کەس لە خۆپیشاندەرو هێزی ئەمنی کوژراون و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس برینداربوون.