دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له‌نێوان توركیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ 9ی دیسێمبه‌ر، فه‌ره‌نسا 11 داعش-ی وڵاته‌كه‌ی له توركیا وه‌رگرته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه وڵاتانی ناتۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ناتۆییه‌كه‌یان (توركیا) كردویانه له لوتكه‌ی ناتۆ كه رۆژانی 3 و 4ی دیسێمبه‌ر له به‌ریتانیا، رێكخرا. توركیا 11 داعشی به‌ره‌ِگه‌ز فه‌ره‌نسی گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان كه به‌شێكه له‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ وڵاته‌كه‌یان.
توركیا له‌پرۆسه‌ی داگیركردنی باكوری سوریا له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ر و هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، زیاتر له 250 ژن و پیاوی چه‌كداری داعش-ی كه‌وته ده‌ست، له چه‌ند رۆژی رابردووه وه به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌نێوان وڵاتانی ناتۆ ده‌ستكراوه به‌گێڕانه‌وه‌یان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی 4ی دیسێمبه‌ر، لیزا سمیس، کارمەندی وەزارەتی بەرگری ئێرلەندا لەناو ڕیزەکانی داعش، دوای دەستبەسەربوونی لە تورکیا، گه‌یه‌ندرایه دادگای تاوانه‌كان له دبلن، تا به تۆمه‌تی تاوانی هه‌ڵاتن له سه‌ربازیی و خیانه‌تی نیشتمانی له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥ - دیسێمبەری ٢٠١٩، دادگایی بکرێت.
هه‌رچه‌نده ئاژانسه‌كانی فه‌ره‌نسا داوای لێدوانی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئه‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه هه‌موو لێدوانێك ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی ده‌ڵێت:"11 تیرۆریسته‌كه، چوار ژن و 7 منداڵن".
ئه‌نكه‌ره نیگه‌رانه له پرۆسه‌كه و داواده‌كات په‌له‌بكرێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ی له ئه‌وروپاوه هاتوون بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ شه‌ڕكردن له‌ناو ریزه‌كانی رێكخراوی داعش و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن له‌وڵاته‌كه‌ی.
سلێمان سویلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا بۆ رۆیته‌رز وتویه‌تی، كه توركیا هه‌موو ئه‌و داعش-انه ده‌گێڕێته‌وه به‌ر له‌هاتنی 2020.
جێی ئاماژه‌یه پاریس رێككه‌وتنێكی كۆنی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه كه بۆ 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر كه‌سێكی فه‌رنسی هه‌ڵاتوو له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربێت، ده‌گێڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا. تا ئێستا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا 300 هاووڵاتی فه‌ره‌نسی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش-ه ده‌ستبه‌سه‌ركانی لای توركیا، فه‌ره‌نسا ئاماده‌نه‌بوو بیانگێڕێته‌وه تا دواجار رێكه‌وتنێك له لوتكه كرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ڵام تائێستا نه‌زانراوه ئه‌وروپا و توركیا له‌به‌رامبه‌ر چی ئه‌مه ده‌كه‌ن!
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له چاپی ئه‌مڕۆدا، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه تا 17 نۆڤێمبه‌ر-یش، توركیا بڕیاری داوه 18 تۆمه‌تباری داعش بگێڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا و دوێنێ 8 دیسێمبه‌ر، كه‌سێكی سه‌ر به رێكخراوی داعش-ی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی گێڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی ستار سترێب-ی ئه‌مریكی-ش له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا نوسیویه‌تی:"توركیا 60 ده‌ستبه‌سه‌ركراوی داعشی ئاماده‌كردووه له‌ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوو بیگێڕیته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و دانیمارك و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا"، ده‌شڵێت:"له‌په‌راوێزی ناتۆ-دا و له دانیشتنێكی ناڕه‌سمیدا سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ رازی بووه كه ئه‌و سێ كه‌سه داعشه وه‌رگرێته‌وه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكین و له ئه‌مریكا دادگایی بكرێت".