ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی بەڕەگەز عەرەبی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لە دریژەی کاروچالاکیەکانیاندا توانیویانە تاوانبارێکی تیرۆرست بە ڕەگەز عەرەب و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ بە پێی مادەی ٢ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیربکەن".
ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" دوای لێكۆڵینه‌وه و داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا، كه‌یسى تاوانباره‌كه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كراوه و پاش دادگاییكردنی و بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، له‌لایه‌ن دادگاوه سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیكردنى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".