وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێک دابەشبکرێت.
ئەمڕۆ شێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا، هاوکات سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دابەشدەکرێت".
هەروەها سەرچاوەکە وتیشی" ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرن".
هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.
وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.