وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی زرێبار هەورامی

زرێبار هەورامی پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی ئێن ئارتی كە ئێستا خانمە بازرگانێكی دیار و ناسراوە، دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.

زرێبار هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە وەک لەوێنەکاندا دەردەکەوێت زرێبار تەواو جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن. 

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لەکەناڵی "ئێن ئاڕتی" دەرکەوت، بەڵام ساڵێک لەمەوبەر وازی لە بێژەری هێنا و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند. 

PM:12:05:10/12/2019