بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە دەروازەی ( سرزیر ) داخرا.
داخستنی دەروازەکە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ ی کانوونی یەکەم بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە روویداوە.
هەروەها کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد کە هەرێم دەكەوێتە ژێر شەپۆلێکی نزمەوە کە لە دەریای ناوەڕاستەوە هاتووەو دەبێتە هۆی بەردەوامی باران بارین لە شارەکان و بەفر لە ناوچە شاخاویەکان.