بەغدا.. گرژی و پێکدادان لەنێوان ‌هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو

کەمێک پێش ئێستا لە مەیدانی " خەلانی " لە بەغدا پێکدادان و بارگرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمرۆ خۆپیشاندانی گەورە لەبەغدا درێژەی هەیەو لە زۆرێک لەشارەکانی عێراقە خۆپیشاندەران بۆ سازدانی خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی هاتوونەتە بەغدای پایتەخت.

 

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دوێنێ بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ناوچەی سەوز دەگرن و کۆتایی بەسیستەمی سیاسی دەهێنن، بەلآم چەندان بەیاننامەی لیژنەی هەماهەنگی خۆپیشاندان بڵاوکرایەوە کە داوای ئاشتی و مانەوەی خۆپیشاندانەکانیان لە مەیدانی تەحریر دەکرد، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردەی میلێشیا شیعەکان هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەران دەکرد. 

 

ئەو خۆپیشاندانە گەورەیەی بەغدا دوای ئەوە دێت هە هەینی رابردوو هێزە ئەمنییەکان بەشەو لە مەیدانی خەلای و تەحریر زیاتر لە ٢١ کەسیان کوشت و ٧٠ کەسی تر لە خۆپیشاندەران برینداربوون.

 

 

 



PM:05:27:10/12/2019