خانمە گۆرانیبێژی کورد لەنجە عەلی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کرد و ڤیدیۆی ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی بڵاو دەبێتەوە.
لەنجە عەلی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا ڤیدیۆیەکی خۆی و هاوسەرەکەی لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیان بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەنجە تەواو جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردۆتەوە، 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.