ئەم شەو سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە پەیامێکیدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیای یایەوەو دەڵێت" سەرۆكی توركیا دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان دەگۆڕێت".
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ڕایگەیاند" لێدوانەكەی سەرۆكی توركیا دەربارەی نیشتەجێكردنی یەك ملیۆن كەس لە هەردوو شاری گرێسپی و سەرێكانی زۆر مەترسیدارە و ئامانجیش لێی نیشتەجێكردنی بێگانەكان لەو شارانە".
لە پەیامەکەیدا کۆبانێ وتیشی" ههریهك له روسیا و ئهمریكا بهرپرسیارێتیی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه داگیركراوهكانیان دهكهوێته ئهستۆ و داوای لێكردن پابهند بن به بهڵێنهكانیان و میكانیزمێك بۆ گهڕانهوهی دانیشتوانه رهسهنهكهی ئهو دوو شاره دابنێن".
پەیامەکەی مەزڵووم کۆبانێ لە کاتێکدایە شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند پلانیان هەیە كە یەك ملیۆن ئاوارەی سوریا لە هەردوو شاری گرێسپی و سەرێكانی نیشتەجێ بكەن، ئەویش دوای ئەوەی توركیا و میلیشیاكانی شارەكانیان داگیر كرد.