بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشینەکان کۆبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی دەخرێتەڕوو و پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند بکرێت و ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت".
هەر لەو بارەیەوە مەسرور بارزانی رایگەیاند، دوای پێداچوونەوەیەکی باش بە پڕۆژە یاسای چاکسازیدا، ئێستا ئامادەیە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.