ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە خەونی ئینتەرمیلان لە ناودەبات


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە خەونی ئینتەرمیلان لە ناو دەبات و توانی ٢-١ لە شکستی توش بکات و لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بێبەشی بکات.
هەردو یانە لە کۆتا جەولەی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو رێگری لە سەرکەوتنی ئەم یانەیە بکات و دیاریەکی بە نرخ پێشکەشی دۆڕتمۆند بکات.
دوو گۆڵی بەرشەلۆنە پێرێز و فاتی تۆماریان کردو گۆڵی ئینتەر لۆکاکۆ تۆماری کرد.

یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەم گروپە ٢-١ لە سلاڤیا پراگی بردەوەو گەیشتە قۆناغی داهاتوو بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ و بەرشەلۆنە بە یەکەمی و بە ١٤ خاڵ سەرکەوت.



AM:01:19:11/12/2019