گاتووزۆ نزیک بووەوە لە ناپۆلی


جینارۆ گاتووزۆی ئیتاڵی و راهێنەری پێشووتری یانەی ئەیسی میلان، زۆر نزیک بووەتەوە لە یانەی ناپۆلی وڵاتەکەی ئەمەش پاش دوورخستنەوەی ئەنچلۆتی.

دڕەنگانێکی شەوی رابردوو یانەی ناپۆلی پاش بردنەوە لە جینکی بەلجیکی ٤-٠ دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی راگەیاندو  ئێستاش گاتووزۆ نزیکە لە شوێنەکەی.

ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، گاتووزۆ لەگەڵ  دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەکە رێکەوتووە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ئەیسی میلان وەربگرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی بەرەسمی ئەو گرێبەستە واژۆ بکرێت.
یانەی ناپۆلی بە دووەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکان، بەڵام دۆخی لە خولی ئیتاڵیا باش نیەو لە پێشەوەی ریزبەندی دوورکەوتووەتەوە.




PM:06:17:11/12/2019