پۆمپیۆ: ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند" ئێمە چاودێری خۆپیشاندانەكانی گەلی عیراق دەكەین و پشتیوانی لە داواكارییەكانیان دەكەین".

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت" گەلی عیراق دەیەنوێت وڵاتەکەیان سەقامگیر بێت، شیعەكان لە عیراق لە نەجەف و كەربەلا بۆیە خۆپیشاندان دەكەن، چونكە عیراقێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییان دەوێت".

 

پۆمپیۆ جەختیشیکردەوە: ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عیراق بەردەوام دەبێت، هاوکات واشنتن سزای بەسەر ٦٠ کەس لەجیهاندا سەپاندووە کە پێشێلکاری و سەرکوتکاریان ئەنجامداوە.

 

هاەروەها ناوبراو  ئاماژەی بە بوونی ئەو سزایانەش كرد، كە بەسەر كۆمپانیای فڕۆكەوانی ماهانی ئێرانیدا سەپێنراوە بەو هۆیەی ڕۆڵی لە بڵاوكردنەوەی چەكی كۆكوژدا هەیە. 

 

 


PM:07:12:11/12/2019