سەنا بەرزنجی دواجار وێنەی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو بەناوبانگ "سەنا بەرزنجی" بۆ یەکەم جار وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەو دەڵێت" ئەم وێنەیە منم".

 

سەنا بەرزنجی، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنستاگرام" بۆ یەکەم جار نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هاوکات سەنا لە نوسینێکیدا دەڵێت" ئەم وێنەیە منم".

 

هەروەها سەنا دەشڵێت" ڕۆژی پێنج شەممە گۆرانی ڕاز کاتژمێر ٨ی شەو بڵاو دەبێتەوە، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم و یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە کە زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم. من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم کە لەوەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم و دەمەوێ سرنجم لەسەر دەنگ و شیعر وملودیانەی بێ کە ھەڵیدەبژێرم ،ئەوە ی کە من کەی و چۆن دەردەکەوم. بڕوا ناکەم کە ڕووخساری من و دەرکەوتنی من گرینگێکی زۆری ھەبێت ،بەڵام ئەوە زۆر لەلام گرینگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی ئارشیوی موسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورانەی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم".

 

ناوبراو لە نوسینەکەیدا وتیشیی" ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم. ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرینگ نەبوو و بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سرنجی بدەینێ و گرینگ بێ ئاڵبۆمی ڕاز بوو کە دەبوو بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان کردبا و تەواوی ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیکان ڕووی دا نەبوو بە ھۆی ئەوە کە پێویست بێ ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەین. ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من و من ئەمڕۆش یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بۆ خۆم پێم خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمینمەوە ،ھونەری کوردی بە ردەوام پێوێستی بە خزمە تە ،ھیوادارم ئە م توانایەم ھە بێ.یاخوا بمینن ،ئیوە نەبن سەناێک بونی نیە".

 

سەنا لەدایک بوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بەخۆی رابکێشێت.



PM:07:36:11/12/2019