بەریتانیا.. سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت

لە بەریتانیا سبەی پێنج شەممە، بەریتانییەكان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگ بۆئەوەی پەرلەمانێک هەڵبژێرن ، كه‌ كێشە و گرفتە ناوخۆییەكان و، دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا یەكلایی بكاتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی دوا راپرسی کە دامەزراوەی " سیرفیشن " بۆ تەلەفزیۆنی " ئای.تی. ڤی " رۆژی دوو شەممە ئەنجامداوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پارتی پارێزگاران بە ١٤ خاڵ لە پێش پارتی کرێکارانەوەن.

 

ئەو راپرسیە باس لەوە دەکات کە پارتی پارێزگاران ٤٥% دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هەرچی پارتی پارێزگارانە ٣١% بەدەستهێناوە.

 

وەک ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەو راپرسیە لە رێگای تەلەفونەوە بووە ١٠١٢ کەس بەشداریان تێداکردووە.

لە هەڵبژاردنی بەیانی ١٢ی کانوونی یەکەمدا ٤٦ میۆن هاوڵاتی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ٦٥٠ پەرلەمانتارو، سبەینێ بڕیار لەسەر دەرچوون لە ئەوروپا یەکلایی دەبێتەوە.

بەپێی یاسای بەریتانیا هەر ٥ ساڵ جارێک هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، بەلآم بەهۆی کێشەی مانەوە یان دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا لە ٢٠١٥ سێ جار هەڵبژاردن کراوە.

 


PM:10:12:11/12/2019