سانا مارین له‌لایه‌ن حزبی سۆسیال دیموكراتی فنله‌نداوه هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یی، كه گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانه له جیهاندا و بووه سه‌رۆكی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی كه 11 وه‌زیریان ژنن.
ئێستا مارین گه‌نجێكی ئاسایی نێو خێزانێك نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی وڵاتێكی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ. به‌پێی نیویۆرك تایمز ئه‌م كچه 34 ساڵه، حكومه‌تێكی ئیئتلافی پێكهێناوه كه 12 ژنی تێدایه له تۆپكی حكومه‌تدا كه چواریان ته‌مه‌نیان خوار 34 ساڵه.
له‌دوای سه‌ركه‌وتنی مارین، له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی كه كاریگه‌ری ره‌گه‌ز چه‌ندبووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی، وتویه‌تی:"هه‌رگیز بیرم له ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن نه‌كردۆته‌وه"، ئه‌م قسه‌یه‌ی مارین له‌كاتێكدایه به‌پێی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی 2019، فنله‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی له یه‌كسانی جێنده‌ری-دا لوتكه‌ی ریزبه‌ندی جیهانی گرتووه، له‌دوای ئایسله‌ندا و نه‌رویج و سویده‌وه له پله‌ی چواره‌مدایه و ئه‌مریكا له پله‌ی 51دایه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی له‌م بواره به‌ره‌كه‌وێت، چونكه به‌پێی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مریكا له پله‌ی 76 دێت له كۆی ئه‌و 193 وڵاته‌ی ده‌ستنیشانكراوه كه ژن تێیدا كاری په‌رله‌مانی و حكومی ده‌كات.
مارین له پێگه‌ی ره‌سمی حكومه‌تی فنله‌ندا-دا نوسیویه‌تی:"گرنگترین په‌یامی من ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته بۆ هه‌موو تاكێكی فینله‌ندا كارده‌كات. ئێمه نایه‌كسانی كه‌مده‌كه‌ینه‌وه و یه‌كسانی به‌هێزده‌كه‌ین. ئێمه توانای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و بڕوانامه‌ی فێركردنیان به‌گه‌ڕده‌خه‌ین. ئه‌گه‌ڕێین به‌شوێن ئه‌وه‌ی كه له‌پشت ئاسایش و ئارامی خه‌ڵكه‌وه‌یه"
مارین ئه‌بێته سێیه‌م ژنه سه‌رۆك وه‌زیران له مێژووی فنله‌ندا، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن له مێژووی فنله‌ندا بۆ ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر له‌و ساڵه‌شه‌وه رێژه‌ی 43%ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه پێكده‌هێنێت. پێگه‌ی ڤۆكس –ی ئه‌مریكی، ئه‌مریكا ره‌خنه‌باران ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌مریكا وانه‌یه‌ك له فنله‌نداوه وه‌رگرێت، چونكه تائێستا نزیك 24%ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ژنه. له كۆی 435 نوێنه‌ران له كۆشكی سپی 113 یان ژنن كه ده‌كاته یه‌ك له چوار. هه‌روه‌ها له‌كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، 20 ئه‌ندامی ژنن كه ٢٤% ده‌كات". ئه‌م ره‌خنه‌یه له‌كاتێكدا ساڵی 1917 تاكه یه‌ك ژن له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا بووه، به‌ڵام پێگه‌ی ڤۆكس ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه یه‌كه‌م ژن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی گرته ده‌ست نانسی پێلوسی بوو له ساڵی 2003 و بۆ جاری دووه‌میش له 2019 ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته‌وه ده‌ست".
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و بازدانه‌ی ئه‌مریكا ویستی بیكات ئه‌وه بوو، دیموكراته‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئه‌مریكا ساڵی 2016، هیلاری كلنتۆن-یان پاڵاوت بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020 یش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پاڵێوراوی دیموكراته‌كان له كێبڕكێدان كه زۆرینه ژنن، له‌سه‌ره‌تای كێبڕكێكه‌دا كه‌مالا هاریس پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتبوو له پاڵێوراوی دیموكراته‌كان و چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی لێده‌كرا بۆ 2020، به‌ڵام هه‌فته‌ی پێشوو له پێشبڕكێكه كشایه‌وه.
هه‌ر له‌دوای راگه‌یاندنی كابینه‌كه هیلاری كیلنتۆن-ی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكا له تویتێكدا نوسی:"كاتێك حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی فنله‌ندا ئیعلانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فنله‌ندای كرد، سانا مارین بوو به گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تێك ده‌كات پڕه له‌ژن".
سه‌عدییه زاهیدی به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان به هۆف پۆست-ی راگه‌یاندووه كه نێوانی مافی ده‌نگدانی ژن له ئه‌مریكا و فنله‌ندا 14 ساڵیان نێوانه، بۆیه هه‌میشه فنله‌ندا له پێشتر ئه‌بێت. له فنله‌ندا ساڵی 1906 مافی ده‌نگدان به‌ژنان دراوه، به‌ڵام له‌ئه‌مریكا ساڵی 1920.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌شبینی و دهنگدانهوهیهدا رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت ده‌ڵێت: به‌سروشتی رێژه‌ی ژن له فنله‌ندا له پیاو زیاتره، بۆیه ده‌شێت كاریگه‌ری ره‌گه‌ز له به‌ڕێوه‌بردندا كاریگه‌یی هه‌بێت. گۆڤاری ئیكۆنۆمست-ی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا له رۆژی 11ی دیسێمبه‌ر ئامارێكی وردی بڵاوكردۆته‌وه كه ئاماژه‌ی به رێژه‌ی به‌شداری ژن كردووه له حكومه‌تدا له ئه‌ورپا و نیشانی داوه كه فنله‌ندا 62% ی ئه‌ندامانی حكومه‌ت ژنن، به‌دوای ئه‌ودا ئیسپانیا دێت كه ژن 58% حكومه‌ت پێكده‌هێنێت و دواتر سوید 51% و نه‌مسا 50% و فه‌ره‌نسا 47% و ئه‌ڵمانیا 45% و دانیمارك 35% و ئیتالیا 31% و به‌ریتانیا 30% و ئیرله‌ندا و به‌لجیكا و هه‌نگاریا و پۆڵه‌دا له خوار 30%ن.
ره‌نگه قسه‌یه‌كی مارین جێگه‌ی راڤه بێت بۆ هه‌موو دنیا، لهئهمریكاوه تا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان-یش ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕبوونه به هه‌ڵبژاردنی ژن له‌لایه‌ن سیستمی سیاسی و حزبه‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌نگده‌رانه‌وه. یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌ی كه له هه‌ندێك وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و ده‌كرێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه مه‌سه‌له‌ی رێژه‌یه كه داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌بێت رێژه‌ی ژن له حكومه‌ت یان په‌رله‌مان له‌وه كه‌متر نه‌بێت! مارین به رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت:"یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی وایكردووه كه به‌شداری سیاسی بكه‌ین باوه‌ڕی دهنگدهرهكانه به ئێمه".
مارتن كه وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فنله‌ندا بوو پێشتر راسپێردراوه له‌لایه‌ن حزبی سۆسیال دیموكراتی فنله‌ندا، ئه‌ویش دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نتی راێین. گۆڤاری تایم ده‌ڵێت:"مارتن حكومه‌تێكی ئیئتلافی به‌رێوه‌ده‌بات كه له 5 حزب پێكهاتووه. مارتن سه‌ركردایه‌تی تیمێكی حكومه‌ت ده‌كات كه له 19 كه‌س پێكهاتووه، 7 یان پیاو 12یان ژنن، له‌و دوانزه ژنه به خۆیه‌وه چواریان ته‌مه‌نیان له 35 ساڵ كه‌متره و ھەریەکەیان سەربە حزبێکن، ئه‌وانیش:
*كاتری كۆلۆمنی -32- له پارتی ناوه‌ند، وه‌زیری كاروباری ئابوری.
*ماریا ئۆهیسالۆ-34- پارتی سه‌وز، وه‌زیری ناوخۆ.
*لی ئه‌ندرسۆن-32- پارتی هاوپه‌یمانی چه‌پ، وه‌زیری فێركردن.
ژنه وه‌زیره‌كانی تریش:
*ئانا هینریكسۆن-55- پارتی گه‌لی سویدی، وه‌زیری داد.
*تیتی تۆبۆرینین-43-حزبی سۆسیال دیموكرات، وه‌زیری كاره‌باری ئه‌وروپا.
*سیریا پاتیرۆ-55- حزبی سۆشیال دیموكرات، وه‌زیری ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌تی.
*هانا كۆسۆنین- 43- حزبی ناوه‌ند، وه‌زیری زانست و رۆشنبیری.
*تولا ههتینین- 59- حزبی سۆسیال دیموكرات، وه‌زیری ئیشغال و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
*ئاینۆ كایزا بیكۆنین- 40- هاوپه‌یمانی چه‌پ- وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
*كریستا كیۆرۆ- 45- حزبی سۆسیال دیموكرات، وه‌زیری كاروباری خێزانی و خزمهتكوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
*كریستا میكۆنین- -پارتی سه‌وز، وه‌زیری ژینگه و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا.
ئۆپۆزسیۆنی فنله‌ندا دڵخۆشه به دۆخه‌كه و ره‌خنه ناگرێت، ئه‌لكساندر ستۆپ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی فنله‌ندا و سه‌ركرده‌ی حزبی كۆنزه‌رڤاتیڤ-ی فنله‌ندا له تویتێكدا لهواڵهكهی خۆی نووسیویه‌تی:"حزبه‌كه‌م له حكومه‌تدا نییه، به‌ڵام دڵخۆشم چونكه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و 5 حزبه له حكومه‌ت ژنیان هه‌ڵبژاردووه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه فنله‌ندا وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و مۆدێرنه. زۆرینه‌ی حكومه‌ت ژنه، یه‌ك رۆژ، ژن كێشه نابێت بۆ حكومه‌ت".
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی زیاتر له فنله‌ندا فۆكسی خراوه‌ته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌نه، چونكه له‌و وڵاته ژن ده‌مێكه چمكی سیاسه‌ت و سه‌ركردایه‌تی ئیداره‌ی گرتۆته‌ده‌ست، گۆڤاری ئه‌تله‌نتا له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئینلی جاتینماكی بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی فنله‌ندا، ژنان له 200 كورسی په‌رله‌مان 93 كورسی په‌رله‌مانیان بۆ خۆیان برد". گۆڤاره‌كه پێی وایه ئیتر ئه‌مه وه‌ك كه‌ڵچه‌ری لێهاتووه زیاد ئه‌كات كه‌م ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی حزبه‌كانی فینله‌ندا له هه‌ڵبژاردنی 2019دا، 48%ی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه ته‌مه‌نیان له خوار 45 ساڵه و 8 له‌وانه‌ش 30 ساڵ-ن. هه‌روه‌ها گۆڤاری ئه‌تله‌نتا نووسیویه‌تی:"له‌نێو ئه‌و سه‌رۆكه وه‌زیرانه گه‌نجانه‌ی دنیادا مارین گەنجترین، جگه له‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا ئۆلیكی هۆنشارۆك -36- ساڵ و جاسیندا ئاردرن -39- هه‌ن."
سه‌ركردایه‌تیكردنی ژنان له جیهاندا له دوای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه جه‌ده‌لی گه‌وره‌ی دروستكردووه، ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ر ره‌خنه‌ی قورس كه‌وتوون له‌و رووه‌وه. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، توركیا رۆڵی باڵای گێڕا، تانسۆ چیله‌ر، 22 یه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا (1993-1996) یه‌كه‌مین ژن له مێژووی ئه‌مریكا ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت، ژنێكی به‌توانای بواری سیاسه‌ت بوو. له‌م ده‌مه‌دا توركیا كرانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆوه دێت. به‌ڵام به‌ده‌ركه‌وتنی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌رده‌ستی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان توركیا پاشه‌كشێی كرد.
پسپۆرانی جێنده‌ری پێیانوایه جه‌نگی یه‌كسانی جێنده‌ری له فنله‌ندا و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا كۆتایی نایه‌ت، ریك واك بۆ واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت:"تا ئه‌م ساته توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی له فنله‌ندا بوونی هه‌یه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیدا ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ساڵی 2014 ئاشكرای كردووه كه ژنانی كۆچبه‌ر جیاكراونه‌ته‌وه له ژنانی فنله‌ندی، ژنانی كۆچبه‌ر كه‌متر فرسه‌تی ئیشكردنیان خراوه‌ته به‌رده‌م، له‌كاتێكدا به‌پێی ئاماری 2015، 6%ی كۆچبه‌ران خه‌ڵكی فنله‌ندا پێكده‌هێنن كه زۆربه‌یان له عیراق و ئه‌فگانستان و روسیاوه هاتوون. بۆیه ترس له‌وه هه‌یه ئه‌م رێژه‌یه كاربكاته سه‌ر ریزبه‌ندی فنله‌ندا له یه‌كسانی جێنده‌ریدا."
لوقمان غه‌فوور- ئه‌مریكا